پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سهقامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.