219ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە و تا ئێستاش 85٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، 219ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە و تا ئێستاش 85٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە.

لە زانیارییەکەدا هاتووە؛ پارێزگای هەولێر 93 ملیۆن و سلێمانی نزیکەی 80 ملیۆن و دهۆکیش زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر نەوتیان بەر کەوتووە.

بەوەش زیاتر لە 85٪ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە و لێی سوودمەند دەبن.

هاوکات نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە

ھەواڵی زیاتر