ئەمشەو بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و بارینی به‌فر و باران له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ‌بێت و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش هه‌وره‌تریشقه‌ دروست بێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: ئەمشەو بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و لە سەنتەرى شارەکانیش بە ڕیژەی جیاجیا باران دەبارێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێ ناوچە وەکو هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک و باشوورى هەرێم له‌گه‌ڵ بارانه‌كه‌ هەورەتریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانى بەیانیدا لە ڕۆژئاوای پارێزگه‌ی دهۆک ته‌مومژ دروست ده‌بێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا هه‌روه‌ها رێژه‌ی بارانبارینى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هەولێر 2.3 ملم

پیرمام 2.0 ملم

سلێمانى 10.9 ملم

چەمچەماڵ 1.4 ملم

دهۆک 6.7 ملم

زاخۆ 8.1 ملم

ئاکرێ 9.0 ملم

ئامێدى 19.6 ملم

بامەرنێ 9.6 ملم

دەربەندیخان 0.6 ملم

دوکان 3.2 ملم

حاجى ئۆمەران 7.8 ملم

هەڵەبجە 6.0 ملم

مانگیش 7.2 ملم

مەیدان 0.4 ملم

سۆران 5.2 ملم

پێنجوێن 5.8 ملم

ماوەت 11.2 ملم

قەڵادزێ 3.4 ملم

باتوفە 14.4 ملم

مێرگەسور 21.8ملم

سیدەکان 6.8 ملم