هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەو هاووڵاتییانە ناویان بۆ حەج دەرچووە ئاگادار دەکرێنەوە

نووسینگەی حەج و عومەرەی پارێزگای هەولێر ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەج دەرچووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی نووسینگەکەیان بکەن.

نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان دەرچووە بۆ حەجی ساڵی 2024 لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرواری 14-1-2024، سەردانیان بکەن لە نووسینگەکەیان (مزگەوتی سەواف).

ئاماژەی بەوەشکراوە، “پاسپۆرتەکانتان لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ راییکردنی مامەڵەکانتان”.

دوای پڕکردنەوەی فۆرم، رۆژی شەممە 16/12/2023، تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێمی کوردستان کرا، چوار هەزار 685 کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان گەڕاوەتەوە، کە ئەم ژمارەیە وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.