بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش بەفردەبارێت، پلەی گەرما دادەبەزێت.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاتر بوونی خێرای با لە هەندێ کاتدا باران بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت. لە لوتکەی شاخە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت، بە شێوەیەکی گشتی لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بە گشتی دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە لەکاتەکانی بەیانی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، کەشی سنووری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە کاتەکانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت و لە ناوچە جیا جیاکاندا بارانی مامناوەند دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە بەشێکی ئیدارەی راپەڕین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت.
لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک: لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەورە پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە دوای کاتەکانی نیوەڕۆ دەبێت.
لە سنووری پارێزگای کرکووک، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین دەبێت:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى