پارتی و یەکێتی لە کەرکووک: پێکەوە کاردەکەین و هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ

ئەمڕۆ شاندێکی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک سەردانی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، دواتر بەرپرسی لقی سێی پارتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لە کەرکووک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا گوتی: “مژدە دەدەین لە ئێستا بەدواوە بەیەکەوە کاردەکەین”.

بەرپرسی لقی سێی پارتی، ئەوەی خستەڕوو: “بەپێی یاسا دەبێ لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە کاربکەین و رێککەوتن بکەین، سەبارەت بە پۆستی پارێزگار تائێستا دیارنەکراوە”.

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی رایگەیاند: “سەردانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت لە ناوچە کوردستانییەکان هەموومان بەیەکەوە کاربکەین و هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، دەبێ لەسەرەتادا ناوماڵی خۆمان رێکخەین، دواتر هیچ لایەنێک لە حکومەتی خۆجێی فەرامۆش ناکەین”.

لەبارەی رێککەوتن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، رەوەند مەلا مەحموود، گوتی: “هەموومان بە ئومێدێکی گەورە لەو بابەتە دەڕوانین و هەوڵی جددی دەدەین”.

ھەواڵی زیاتر