وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێكردنی (14) چواردە پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (586) میلیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار و ئاوی دەوروبەری دهۆك.
هەروەها دەڵێت:ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەكانی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی و 17%ی داهاتی ئاو و 15%ی داهاتی شارەوانی و 15%ی داهاتی گەشتوگوزارە و لەسەر پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەركراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،پرۆژەكانیش بریتین لە دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و پێشەنگەی گەشتیاری و دابینكردنی دار و ڕێكخستنی سیستەمی ئاودانیی ناوچە سەوزاییەكان و دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕیوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك و تۆڕی ڕووناككەرەوە و كۆنكرێت و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.