وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵی گشتی چین کۆبوەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە(8-ی کانوونی دووەمی 2024)، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیو جون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، کۆبوەوە.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی، لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری بازرگانی و پێشەزایی لەگەڵ کونسوڵی گشتی چین، گفتوگۆیان لەبارەی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی نیوان چین و کوردستان کردووە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، کونسوڵی چین، ئاماژەی بەوە کردووە، جێی بایەخی ئەوانە وەکو وڵاتی چین، بتوانن ئاستی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بەرز بکەنەوە و هانی کۆمپانیا چینییەکان بدەین بێنە کوردستان بۆ کارکردن، لە کاتێکدا ئێستا 60  کۆمپانیای چینی لە هەرێمی کوردستان زیاد بکەین، گوتی: دەمانەوێ ئەو ژمارەیە زیاد بکەین بە کوالێتی و نرخی باش.

کونسوڵی چین ئاشکرای کردووە، وڵاتەکەی پەیوەندی بازرگانیی و کلتووریشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.