مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 8-1-2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا، هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری نەمسا و پشتیوانی وڵاتەکە لە گەلی کوردستان کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
باڵیۆزی نەمسا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشانداو پشتیوانی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێم دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەلامەتی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.