سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر هەڵبژێردران

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵبژێردران.

گەیلان حاجی سەعید بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و هەر یەک لە کامەران سەڵاح باجگر  و مەعروف عەزیز خان فەتاح وەک جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر هەڵبژێردران، هەروەها لاوەند مەمودی، وەک نوێنەری ژووری بازرگانی هەولێر بۆ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی هەرێم دیاریکرا.

لە رۆژانی 03/04-01-2024، سەرۆک و جێگرانی نوێی ژوورە بازرگانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەڵبژێردران.

ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەولێر و سلێمانی لە  13، دهۆک 11  و پارێزگای هەڵەبجەش لە 9 ئەندام پێکدێن.

رۆژی 21-12-2023، محەممەد شەهاب، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیران لە ژووری بازرگانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی راگەیاند و گوتی: هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوومان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

رۆژی پێنجشەممە، 30-11-2023، کاتژمێر 08:00ـی بەیانی، هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.

ھەواڵی زیاتر