وەزارەتی پەروەردە: رەزامەندی دراوە مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بكرێنە گرێبەست

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەرورەدەی لەسەرە و ئەمڕۆ یەكشەممە  7-1-2024 ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە دەڵێت: ئاماژە بە یاداشتی مامۆستایان كە ئاراستەمان كراوە، پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی هەیە، كە پاش هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدرالی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان،پلەبەرزكردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان دەست پێ بكات، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، بەگوێری ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكرێنە گرێبەست.

ھەواڵی زیاتر