کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە….
ئەمڕۆ  یەك شەممە 2024-01-7        
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/   كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنی.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە /    2024 -01-08
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت, ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەهەندێ ناوچە .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (8  – 10  ) كم  دەبێت . لە كاتی تەم ( 4  – 6  ) كم  دەبێت
پلەكانی گەرما/   نزیك  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 16  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 15   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   17 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران  : 16  پلەی سیلیزی