دیمانە: هیمن خەلیل
(مامۆستا فاروق عەزیز) ماستەرنامەكەی بە ناونیشانی (پێکهاتە یەکهەنگاوییەکان لە زمانی کوردیدا لە چوارچێوەی مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان) مامۆستایە لە بەشی زمانی کوردیی فاکەڵتیی ئاداب/ زانکۆی سۆران تایبەت بە ماستەرنامەكەی دیداریكمان لەگه لیدا كرد.
له سه ره تا له مامۆستا(فاروق)ـمان پرسی تیۆری مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان چییە و بایەخی لە زماندا لە چیدایە؟ له وه لامدا گوتی: “بەر لەوەی باس لە تیۆری مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان بکەین پێویستە بزانین بایەخی ئەو توێژینەوانە لە چیدایە کە بە پێی تیۆرێکی دیاریکراو کاردەکەن. بێگومان لەگەڵ هاتنی یان بەکارهێنانی هەر تیۆرێک لە لایەنێکی زمان کۆمەڵێک چەمک و زاراوەی نوێ لەگەڵ خۆیدا دێنێتە ناو زمانەکەوە، بەمەش زانستیبوونی کارەکە زیاتر دەکات و چوارچێوە و سنوور بۆ کارەکە دادەنێت، سەرەڕای ئەمە بەرچاو ڕوونییە بۆ توێژەر کە بتوانێ لە چوارچێوەی بیر و تیۆرێکی دیاریکراودا کار لەسەر یەک بواری تایبەتدا بکات و ئەنجامەکانی وردتر و زانستییانەتر خۆیان بدەن بەدەستەوە.
گرنگییەکانی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، کە بەهۆی ئەوەی تیۆرە وەرگیراوەکە لە بواری فێرکردنی زمان بایەخدارە، بۆیە دەشێت ئەم توێژینەوەیە لە بواری زمانەوانیی کارەکی و فێرکردنی قاڵبەکانی وشەسازی بۆ فێرخوازانی زمان سوودی لێوەربگیرێت. بە واتایەکی تر، بە هۆی ئەوەی تیۆری مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان بایەخ بە هەردوو ڕووی فۆڕم و واتا دەدات لە شیکردنەوەی پێکهاتە مۆڕفۆلۆجییەکان، لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت سوود لەم تیۆرە وەربگیرێت تا بەهۆیانەوە ئەو کەسانەی کوردزمان نین فێری زمانی کوردی بکرێن.
مەبەست لە پێکهاتەی یەکهەنگاوی ئەوەیە کە دوو کەرەستە یان زیاتر لەگەڵ ڕەگێک پێکهاتەیەکیان دروستکردووە و ئاخێوەری زمان بە ئامادەکراوی دەستی پێیان دەگات. ئەم جۆرە پێکهاتەیە بە جۆرێک لە زماندا سازکراون کە ناتوانرێ هەنگاوەکانی دروستبوونی پێکهاتەکە بەوە شیبکرێتەوە کە کەرەستەکانی وشەکە پەیوەندییەکی جیاوازیان لەگەڵ یەکتریدا هەیە، واتە پەیوەندیی نێوان کەرەستەی یەکەم لەگەڵ کەرەستەی دووەم لە پەیوەندییەکدا بن و کەرەستەی سێیەم لەگەڵ هەردوو کەرەستەکەی تر یان لەگەڵ یەکێک لە کەرەستەکاندا پەیوەندییەکی جیاوازی هەبێت، بەڵکو گشت کەرەستەکان بەیەکەوە و لەناو یەک بازنەدا لە یەک تۆڕی پەیوەندیدا دەبن، چونکە گشت کەرەستەکان بەیەکەوە و لە یەک کاتدا ئەو پەیوەندییەیان دروستکردووە نەک بە جیا. واتە لە پێکهاتە یەکهەنگاوییەکاندا پەیوەندییەکی یەکسان لە نێوان کەرەستەکاندا هەیە
مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان وەکو تیۆرێک لە بواری مۆڕفۆلۆجیدا سەرەتاکەی بۆ کارەکانی خیرت بوویی دەگەڕێتەوە. بەڵام بوویی خۆی پێیوایە ئەم ناونانە داهێنانێکی نوێ نییە، بۆ نموونە بڵۆمفێلد لە ساڵی ١٩٣٥ ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناونانی مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان بۆ تیۆرەکە لای بوویی بە جۆرێکی تر پێناسە و شیکردنەوەی بۆ کرا، کە لە چوارچێوەی تیۆرێکی سەربەخۆدا بێت، بەمەش ئەم زاراوەیە لە چوارچێوەی بەکارهێنانێکی گشتی لە بواری مۆڕفۆلۆجیدا گواسترایەوە بۆ تیۆرێکی مۆڕفۆلۆجیی نوێ.
بە باوەڕی بوویی ئامانجی تیۆری مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان (CM) بریتییە لە تێگەیشتنێکی باشتر بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوان سینتاکس، مۆڕفۆلۆجی و لێکسیکۆن (فەرهەنگ) لەگەڵ تایبەتمەندییە واتاییەکانی وشە ئاڵۆزەکان.”
ده رباره ی چەمک و ناساندنی پڕۆسەی یەکهەنگاوی مامۆستا فاروق ده لی: “ئەو وشانە دەگرێتەوە، کە لە دوو کەرەستە زیاتر لە پێکهاتەکانیاندا بەشدارن. ئەم کەرەستانەش بە یەکەوە و لە یەک کاتدا چوونەتە پاڵ یەکتری، ئێمە بۆ ئەم جۆرە پێکهاتەیە زاراوەی یەکهەنگاویمان بەکارهێناوە لە بەرانبەر وشەی ئینگلیزیی (Parasynthetic) و وشەی فارسیی (ناپایگانی).
مەبەست لە پێکهاتەی یەکهەنگاوی ئەوەیە کە دوو کەرەستە یان زیاتر لەگەڵ ڕەگێک پێکهاتەیەکیان دروستکردووە و ئاخێوەری زمان بە ئامادەکراوی دەستی پێیان دەگات. ئەم جۆرە پێکهاتەیە بە جۆرێک لە زماندا سازکراون، کە ناتوانرێ هەنگاوەکانی دروستبوونی پێکهاتەکە بەوە شیبکرێتەوە کە کەرەستەکانی وشەکە پەیوەندییەکی جیاوازیان لەگەڵ یەکتریدا هەیە، واتە پەیوەندیی نێوان کەرەستەی یەکەم لەگەڵ کەرەستەی دووەم لە پەیوەندییەکدا بن و کەرەستەی سێیەم لەگەڵ هەردوو کەرەستەکەی تر یان لەگەڵ یەکێک لە کەرەستەکاندا پەیوەندییەکی جیاوازی هەبێت، بەڵکو گشت کەرەستەکان بەیەکەوە و لەناو یەک بازنەدا لە یەک تۆڕی پەیوەندیدا دەبن، چونکە گشت کەرەستەکان بەیەکەوە و لە یەک کاتدا ئەو پەیوەندییەیان دروستکردووە نەک بە جیا. واتە لە پێکهاتە یەکهەنگاوییەکاندا پەیوەندییەکی یەکسان لە نێوان کەرەستەکاندا هەیە و ئەو پەیوەندییەی لە نێوان کەرەستەی یەکەم و دووەمدا هەیە هەمان ئەو پەیوەندییە لە نێوان کەرەستەی دووەم و سێیەمدا هەیە. دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە یەکهەنگاوی لە نێو پڕۆسەکانی تری وەک (داڕشتن)، (لێلدان)، (دووبارەبوونەوە).. بەدیدەکرێت، کە لە زمانی کوردیدا یەکهەنگاوی لە هەر سێ پڕۆسەکەدا بەرچاودەکەوێت.
خاڵێکی تر کە گرنگە ئاماژەی پێبکەین، ئەویش ئەوەیە کە چ پەیوەندییەک لە نێوان پڕۆسەی یەکهگاوی و هەنگاو بە هەنگاوی هەیە؟ کە بێگومان دەتوانین بڵێین هەنگاو بە هەنگاوی ئەو پێکهاتانە دەگرێتەوە، کە کەرەستەکانیان لە کاتی جیاواز و بۆ مەبەستی جیاواز دەکەونە پاڵ یەکتری، واتە کەرەستەکان یەک بە دوای یەک و هەر جارە و پێکهاتەیەکی نوێ لە زمانەکەدا دروستدەکەن. لەم جۆرەیاندا مەرج نییە هاتنی کەرەستەی دووەم کەرەستەی سێیەم بکاتە کەرەستەیەکی خورتەکی، بەڵکو بەهۆی ئەوەی کاتێک کەرەستەی سێیەم دەچێتە سەر پێکهاتەکە، پێکهاتەیەکی نوێ و جیاواز لە پێکهاتەی پێش خۆی دێنێتە ئاراوە، بۆیە ئەم کەرەستانە لە ڕووی هاتن و بەکارهێنانەوە دەبنە خاوەنی دوو دەروازەی جیاوازی بەکارهێنان و هەریەکەیان بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردەهێنرێن. وەک: (ناخۆشی) کە سەرەتا کەرەستەکانی (نا) و (خۆش) وشەی (ناخۆش)یان دروستکردووە، دواتر پاشگری (ی) چۆتە سەر پێکهاتەی (ناخۆش) و (ناخۆشی) دروستکردووە.”
له ولامی ئەوه ی مەبەست لە یەکخستن چییە لە وشەسازیدا؟ مامۆستا فاروق رای وایە: “یەکخستن پڕۆسەیەکی وشەسازییە، ئاماژە بۆ کۆبوونەوەی زیاتر لە دوو کەرەستە دەکات بەبێ هەبوونی قۆناغی ناوەندی لە نێوان وشە سادەکە و وشە بەرهەمهاتووەکە. ئەم جۆرە وشانە وا هەستدەکرێت، کە خۆیان لە وشەیەکی ئاڵۆز (ناسادە) دروستکرابن. بەڵام بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە وشانە بە جۆرێکە کە وشەی ناوەندی ئەگەرچی لە ڕووی ڕێزمانی زمانەکەوە ڕێگەپێدراوە، بەڵام لە ڕووی بەکارهێنانەوە لای ئاخێوەرانی زمانەکە سوودی لێوەر نەگیراوە یان لە فەرهەنگی زمانەکەدا تۆمارنەکراوە. بۆ نموونە، لە زمانی ئینگلیزیدا ئەو ئاوەڵناوانەی لەسەر قاڵبی un V-able دروستکراون لە هەندێک نموونەدا ئاوەڵناوێک نییە لەسەر قاڵبی V-able وەک unputdownable و uncomeatable کە هەردوو ئاوەڵناوی ئەرێنی putdownable و comeatable ئەگەرچی فۆڕمدروستن، بەڵام لە فەرهەنگی ئینگلیزیدا تۆمارنەکراون. ئەم وشە ناوەندییەش پێی دەوترێت وشەی ڕێتێچوو. مەبەستیش لە وشەی ڕێتێچوو لە زماندا؛ ئەو وشانەن کە دەتوانرێ بەکاربهێنرێن (فۆڕمدروستن)، بەڵام لە ئێستای زمانەکەدا سوودیان لێ وەرنەگیراوە، ئەمەش پێچەوانەی وشە چالاکەکانی زمانە کە لە فەرهەنگی زمان و لای ئاخێوەرانی زمانەکە بەکاردەهێنرێن.
لە یەکخستندا دوو یان لە دوو زیاتری پڕۆسەکانی وشەسازی لە یەک کاتدا و بەیەکەوە دەچنە پاڵیەکتری کە قسەکەری زمان بەبێ ڕەتبوون بەسەر قۆناغی ناوەندی، ئەم وشانە سازدەکات. بەڵام قۆناغی ناوەندیی ئەم وشانە لە زمانەکەدا و بەپێی یاساکانی دروستبوونی وشە لە زمانەکەدا ڕێگەپێدراوە، دەشێت ئەم فۆڕمە لە فەرهەنگی زمانەکەدا هەبێت. بۆ نموونە، سەیری شێوازی دروستبوونی وشەی (نەزۆک) بکە:
ئەم وشەیە لە یەکگرتنی دوو نەخشە دروستبووە وەک
لەم نەخشەیەدا ڕەگی کار لەگەڵ پێشگری (نە) وشەیەک دروستدەکەن کە واتای ناکردن بە پێکهاتەکە دەدات. وەک لە وشەکانی (نەزان، نەمر، نەبەز)دا دیارە. نەخشەی دووەم بریتییە لە: لەم نەخشەیەشدا ڕەگی کار لەگەڵ پاشگری (ۆک) وشەیەک لە زماندا دروستدەکات، کە پێکهاتەکە سیفەتی ڕەگەکە بە شتێک دەدات. وەک نموونەکانی (گەڕۆک، لەرزۆک). بەڵام وەک وترا لە یەکهەنگاویدا پڕۆسەی ناوەنی نە لە ڕووی بەکارهێنان نە لە ڕووی ڕێتێچوونەوە لە زمانەکەدا نین.
سەبارەت بە پڕۆسەی یەکهەنگاوی دەتوانرێت بە تیۆری مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان لە زمانی کوردیدا کاریان لەسەر بکرێت مامۆستا فاروق دەڵێ: “مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان یەکێکە لەو تیۆرانەی بواری مۆڕفۆلۆجی، کە سوود لە مۆدێلی وشەبناغە وەردەگرێت و پێیوایە ئەم مۆدێلە ڕوانگەیەکی گونجاوە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی مۆڕفۆلۆجیانە لە چوارچێوەی ئەم بۆچوونەدا، چونکە ئەم تیۆرە پشت بە پێکهاتە دەبەستێت و وای دادەنێت، کە وشەی ناسادە وەکو زنجیرەیەک مۆڕفیمی یەک لە دوای یەک سەیر ناکرێت، بەڵکو ئەمانە بە کەرەستەی واتاداری سەربەخۆ دادەنێت، کە دەتوانرێت وا دابنرێن بنکەکانیان لە پەیوەندیی جێنشینیدان لەگەڵ وشەکانی تردا و پێیوایە، مۆڕفۆلۆجی یەکسان نییە بە سینتاکسی مۆڕفیمەکان، لەگەڵ ئەمەشدا یەکهەنگاوی بەهۆی ئەوەی لە یەککاتدا زیاتر لە دوو کەرەستە بەشداری لە دروستبوونیدا دەکەن و هاوڕێکە لەگەڵ مۆدێلی وشەبناغە، بۆیە لەم ڕووانگەیەوە یەکهەنگاوی بوارێکی گونجاوە کە بە پێی تیۆری مۆڕفۆلۆجیی پێکهێنان خوێندنەوەی پێبکرێت. بەمەش دەتوانرێت خوێندنەوە بە گشت بوارەکانی یەکهەنگاوی وەکو پێکهاتە داڕێژراوە یەکهەنگاوییەکان و لێکدراو و دووبارەبووەوە یەکهەنگاوییەکان بکرێت لە ئاستە جیاوازەکاندا.”