بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: هیچ شەڕەتەقەیەک لە قەزای بنەسڵاوە رووینەداوە و هەواڵی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی راست نییە.
لە روونكردنەوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە “لە چەند کەناڵێکی میدیایی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لە قەزای بنەسڵاوە لە نێوان دوو خانەوادەدا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروست بووە و کوژراو و بریندار هەیە، ئەم هەوڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە.”
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە “چەند کەناڵێکی میدیایی وەک پیشەی هەمیشەیان بەردەوامن لە چەواشەکاری و بڵاوکردنەوەی هەوڵی ناڕاست و بێ بنەما، داوا دەکەین لە دەزگا میدیاییەکان پابەندی ڕاستی و پاوەرپێکراویی کاری میدیایی خۆیان بن.”