سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

تەقینەوەی بوتڵێكی غاز مردنی سێ کەسی لێکەوتەوە

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بوتڵێكی غاز لەناو ماڵێكدا لە قەزای حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك، دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا..
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی دزەكردنی غاز لە چێشتخانەی ماڵەكانیاندا، دایکێک و دوو كچی تەمەن 10-12 ساڵ گیانیان لەدەستداوە، كە بووەتە هۆی تەقینەوە بوتڵەكە غازەكە و دارمانی سەقفی چێشتخانەكە لە گوندی عینادییە لە باكوری ڕۆژئاوای قەزای حەویجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای رووداوەكە تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگری شارستانی سێ تەرمەكەیان گواستووەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەری كەركوك، هاوكاتیش لایەنە ئەمنییەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەكە كردۆتەوە.