دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای 24 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 4ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای 24 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئەم شەو نمەبارانى پچڕ پچڕ لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بەردەوام دەبێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمەبارانە بۆ ناوچە شاخاوییەکانى دیكه‌ و سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و باکوورى پارێزگای سلێمانى درێژبێتەوە. هاوکات بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەكانی ناوچه‌ سنوورییەکان دەبارێت.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئێوارە و درەنگانى شەوى هەینى یپێشبینى بارانى کورتخایەنى بە لێزمە بۆ هەر یەکێک  لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و کۆیە دەکرێ. هەروەها بۆ ناوچەکانى دیكه‌ی هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان کەرکووک باران ده‌بارێت.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رێژه‌ی بارانباری ئه‌مڕۆی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌.

ئەمەش بارانى کاتژمێرەکانى ڕابردووى ئەمرۆیە:

 هەولێر 0.2ملم

 پیرمام 0.8ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باریوە

دهۆک 2.2ملم

زاخۆ 2.6ملم

ئاکرێ 1.8ملم

ئامیدى 5.4ملم

باتوفە 4.6ملم

مێرگەسۆر 4.0ملم

بامەڕنێ 7.2ملم

بازیان 0.2ملم

ماوەت 0.6ملم

قەڵادزێ 0.4ملم

دوکان 0.2ملم

هەڵشۆ 1.0ملم

خەبات 1.2ملم

مانگیش 3.0ملم

سۆران 2.0ملم