بەرگری شارستانی هەولێر: لە ساڵێکدا نزیکەی دوو هەزار رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیان، لە ساڵی 2023دا نزیکەی دوو هەزار رووداوی جۆراوجۆر لە هەولێر تۆمارکراون، بەراورد بە ساڵی 2022 رووداوەکان زۆر بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی کانوونی دووەمی 2024، موقەدەم کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە کوردستان24ـی گوت: “لە سەرەتای ساڵی 2023ـەوە تاکو1/12/2023، هەزار و 950 رووداوی جۆراوجۆر لە هەولێردا تۆمارکراوە، کە بەراورد بە ساڵی 2022 رووداوەکان زیاتر بوونە، کە ساڵی پێشتر هەزار و 360 رووداو تۆمارکرابوون”.

گوتیشی: “رووداوەکانی ساڵی رابردوو جۆراوجۆرن هەموو رووداوێکی تێدایە، بەڵام زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان شۆرتی کارەبای بووە رووداوکانی دیکەش زیاتریان سووتانی ئۆتۆمبێل، سووتانی ماڵ، خنکان بوون”.

ھەواڵی زیاتر