پارێزگاری هەولێر، بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر)ـی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کاروان کەریم خان، قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان، پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای (دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوە)ـی بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گروپ دەستى پێکرا و لە ئێستادا پڕۆژەکە لەقۆناغی کۆتایدایە.

پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگى شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دروستکراو، جگە لەوەی سودێکى زۆرى هەیە بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەمدەکاتەوە.