سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی چەند شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی چەند شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە و داوای پابەندبوون لە شۆفێران دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31/12/2023، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە بەهۆی یادی جەژنی سەری ساڵ لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ، ئەم شەقامانە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە ناوشار دادەخرێن لە کاتژمێر 7ی ئێوارە تاوەکوو ئاساییبوونەوەی شەقام:

‌‌‌‌1- شەقامی ئیسکان هەردوو سایدی چوون و هاتن.
2- چوارڕێیانی زەیتونە و داون تاون بەرەو ناو بازاڕ.
3- شەقامی سینەما حە مرا بەرەو ناو بازاڕ.
4- شەقامی بەردەم پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ.
5- شەقامی 100 مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ .
6- لە چوارڕێیانی سەربەستی (جەوازات) تاوەکوو چوارڕێیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد (شەقامی درێم ستی، ئێمپایەر) چوون و هاتن.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راشی گەیاندووە: “بەهیوای پابەندبوون و دووربوونتان لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ.”