وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 30-12-2023 بڵاویكردۆتەوە، لەسەر بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی، بە گوژمەی 899 ملیۆن دینار ژمارەیەك شەقام لە ناحیەی گردەسێن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك قیرتاو كران.
هەروەها دەڵێت: پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە گەورە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە چورچێوەی پلانی شارەوانی جێبەجێ كراوە.
دەشڵێت: وێڕای ئەوەی پڕۆژەكە ئاستی خزمەتگوزاریی ناحیەكە بەرز دەكاتەوە، هاوكات ئاسانكاری هاتوچۆ و سیمایەكی جوانیش بە شارۆچكەكە دەبەخشێت.