ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/12/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح ئاغا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو (ته‌ڵا قادر ئاغا)ى دایكیان و یادگار و هاوسه‌رى شه‌هیدى قاره‌مان فه‌تاح ئاغاى سیوه‌یل، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌ى نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌رى شه‌هید فه‌تاح ئاغا و كه‌سوكار و خزمانى ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز زاگرۆس فه‌تاح ئاغا سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.