چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌ كه‌ركوك چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له‌ هاووڵاتییان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك كوژرا

چه‌كدارێك له‌ كه‌ركوك ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌كات به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی12ی2023، له‌ ناو بازاڕی له‌نگه‌دا، چه‌كدارێكی ده‌مامكدار ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێكی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌ناوی شوان تاهیر حوسێن ته‌مه‌ن 38 ساڵ كوژراو، پۆلیسێكی دیكه‌ به‌ناوی عه‌دنان حوسێن عه‌بدوڵڵا برینداربوو.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی، هه‌ر به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ ئافره‌تێكیش به‌ناوی مه‌ڕوا عه‌دا موتڵه‌گ كه‌ خه‌ڵكی شاری به‌غدا به‌سه‌ردان هاتووه‌ته‌ كه‌ركوك به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی ده‌شڵێت، دوای رووداوه‌كه‌ چه‌كداره‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌.