پۆلیسی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه په‌یج و ئه‌كاونتی ساخته‌ی هه‌یه به ناوی “فرۆشتنی گون و گورچیله له كوردستان” و نووسیویه‌تی “ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت گون و گورچیله‌یان بفرۆشن ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن”.
تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه و دوای ئه‌وه‌ی فێڵی لێ ده‌كرێت ده‌بردرێته ئێران و بڕی دوو هه‌زار دۆلاری لێ وه‌رده‌گرن به ناوی پشكنین بۆ ئه‌وه‌ی “ئه‌ندامی نێرینه”ـی خۆی بفرۆشێت، به‌ڵام دوای ئه‌و فێڵه، ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و په‌یج و ئه‌كاونته ساخته‌كه‌ی داناوه.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌و تۆمه‌تباره پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه “گونی چه‌پ” كه بۆ “سێكس” به‌كاردێت نرخی 17 ده‌فته‌ر دۆلاره و گونی راستیش كه بۆ منداڵبوون به‌كاردێت، نرخه‌كه‌ی 11 ده‌فته‌ر دۆلاره.
پۆلیسی هه‌ولێر زیاتر گوتوویه‌تی، تۆمه‌تبار له درێژه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی گوتوویه‌تی، گورچیله نرخه‌كه‌ی دوو ده‌فته‌ر دۆلاره. به گوته‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، تۆمه‌تباره‌كه پێی راگه‌یاندوون، كه كڕیاری ئه‌وه‌نده زۆر بووه، فریای كاركردن نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و تۆمه‌تباره به‌هۆی ره‌واجپه‌یداكردن بۆ كاره ساخته‌ی، توانیویه‌تی چه‌ندین كه‌س له خشته به‌رێ و فریویان بدات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی نۆره‌یان بۆ بهێنێته پێش، 1000 بۆ 2000 هه‌زار دۆلاری له رێگه‌ی “فاست په‌ی” و ئامرازی دیكه‌وه لێ وه‌رگرتوون و دوو كه‌سی دیكه‌یشی ره‌وانه‌ی ئێران كردووه و پشكنینی بۆ ئه‌نجامداون و پاره‌ی لێ وه‌رگرتوون