پۆلیس ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌ تۆمه‌تی دزینی پاتری ئۆتۆمبێل راگه‌یاند

عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی چەن هاووڵاتییەک سکاڵایان هێنایە بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلارو ئاگاداریان کردینەوە کە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلەکانیان لەجۆری بارهەڵگر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت، ئەم تاوانە چەن جارێک دووبارە بۆتەوە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی کەلار و بنکەی پۆلیسی شەهیدان  بەسود بینین لەکامێرای چاودێری توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن.

عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری ده‌شڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوە دانا کە ماتۆڕسکیل و پاتری چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری دزیوە، لەئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لە گەڵی بەردەوامە.