نزیکەی 100 پارچە شوێنەوار لە کۆیە چاکدەکرێنەوە

بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی 100 پارچە شوێنەوار لە کۆیە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان چاکدەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی کانوونی یەکەمی2023، کەیفی عەلی، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان، گوتی: لە رابردوودا نزیکەی 100 پارچە شوێنەوار لە شارۆچکەی کۆیە دۆزرانەوە لەناو شوێنەواری کۆیە دانراون و پێویستییان بە پاککردنەوە و چاککردنەوە هەیە، لەگەڵ دیاریکردنی سەردەمەکانیان هەیە”.

گوتیشی: “شوێنەوارەکان بۆ چاککردنەوەیان پێویستیان بە بودجەیە، لەلایەن کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ دابینکراوە بە هاوبەشی لەنێوان فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە و شوێنەواری عێراقی لە هەولێر چاکدەکرێنەوە و ئەم پڕۆسەیە ماوەی مانگێک دەخایەنێت”.

بە گوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێم، کەلوپەلە مێژووییەکان پێکهاتوون لە کوپە، پەیکەر، سکە، پارە، گۆزە، چەقۆ، کەرەستەی جوانکاری، کە لە ساڵانی پێشوودا دۆزراونەتەوە.