سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە هەولێر خولێکی کشتوکاڵی بۆ جووتیاران دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، لە شاری هەولێر و ناحیەی شۆڕش خولی کشتوکاڵی بۆ جووتیاران کراوەتەوە، لەسەر شێوازی کێڵان و تۆکردن و پێدانی پەینی کیمیای، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کشتوکاڵ.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، گوتی: لە شاری هەولێر و ناحیەی شۆڕش خولی کشتوکاڵی بۆ جووتیاران کراوەتەوە، لەسەر شێوازی کێڵان و تۆکردن و پێدانی پەینی کیمیای، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کشتوکاڵ، داچاندنی تۆیی هەندێک بەربووم لەم وەرزەدا.

گوتیشی: “ئێمە بەردەوامین لە کردنەوەی ئەم خولانە بۆ جووتیارەکانی هەولێر و دەوروبەری، لە ساڵی ئایندەشدا چەند خولێکی دیکەشیان بۆ دەکەینەوە، بۆ بەرچاو روونی زیاتری جووتیاران”.