د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوو لە کۆڕێک بۆ نووسەری کورد پۆڵا سەعید بەناونیشانی (بۆچی خەندەی بەرد؟) کە یەکێتی نووسەرانی کورد-لقی هەولێر لە هۆڵی هۆتێل جەواهری لە هەولێری پایتەخت سازیکردبوو.
لە کۆڕەکەدا نووسەر پێنج به‌رهه‌می كتێبی خسته ڕوو و باسی ناوەڕۆکی ڕۆمان و به‌رهه‌مه‌كانی کرد.
پۆڵا سەعید، نووسەرێکی کوردی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین كتێب و ڕۆمانە، دیارترینیان بەناوەکانی( فڕیینم بیرچۆتەوە لەم کەنارەدا بۆ هاوڕێیەک دەگەڕێم, لە نائاگاییدا هەموومان ئازا و ئازادین و ئەفرۆدیته و خەندەی بەرد له سێ بەشدا).
٢٥ـی كانونی یه‌كه‌می٢٠٢٣