به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و باوك و كوڕه‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هه‌ڵسابوون به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی زاواكه‌یان له شاری هه‌ولێر.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 23/12/2023 كه‌سێك به ناوی (محه‌مه‌د شه‌عبان) لە گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێر لەلایەن ماڵە خەزوورانییهوه لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەست كرا بە لێکۆڵینەوه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان دەرکەوت كه تۆمەتباری كوشتنی زاواكه دوو كه‌سن و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان هه‌ردووكیان بۆ یەکێک لە شارەکانی خوارووی عێڕاق هەڵاتوون.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه بە ناوەکانی (ف، ز، ح) و (ه، ف، ز) دەستگیرکران و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کران.