بە ئامادەبوونی مەلامستەفا بارزانی لە دەڤەری بارزان یادی له دایكبوونی حەزرەتی مەسیح بهرز ڕاگیرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی، ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٤-١٢-٢٠٢٣ بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، مەلامستەفا بارزانی بەشداری کرد لە مەڕاسیمی بەرز ڕاگرتنی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لەسەر بێت کە لەلایەن کریستیانەکانی دەڤەری بارزان لە گوندی بێدیال ڕێکخرا بوو، بەو بۆنەیەوە بەڕێزیان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کریستیانەکانی ئەو گوندە و کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان کرد.