د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان, سەردانی پێشانگای کتێبی کرد لە دیاربەکر و لەگەڵ بەشێک لە دەزگاکانی چاپ و وەشان و کۆمەڵێک نووسەر و ڕووناکبیر و ڕۆژنامەڤانی بەنێوبانگ باسیان لە ڕۆڵ و نەخشی کتێب کرد لە ژیانی کۆمەڵگەکاندا، بە تایبەت لە بواری ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان و خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و چارەسەرە دیموکراسییەکان.
شایه‌نی باسە پێشانگای کتێبی دیاربەکر دوای چوار ساڵ جارێکی تر له‌و شاره ده‌وه و کرایەوە و له‌پاڵ ده‌زگا و كتێبخانه‌كاندا ٣٧ وه‌شانخانه‌ی كوردی و به كۆی گشتی نزیكه‌ی ٣٠٠ نووسه‌ری كورد تێیدا به‌شداره.
له په‌راوێزی پێشانگاكه‌دا چه‌ندین دیبه‌ت و سیمیناری ئه‌ده‌بی و كولتوری بۆ نوسه‌ران ڕێكخراوه.