دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكات

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنیان لە بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكێتییەكەیان.
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ..
سەركەوتنی كۆنگرەی نۆیەم بە گەرمی لە سكرتێر و ئەندامانی تازەی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان و تەواوی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز دەكەم، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوام.  
هیوادارم یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی پێشەنگ و زیندووی ئافرەتان، بە گوڕ و تینێكی زیاترەوە‌ بەردەوام و سەركەوتوو بێت لە پاراستن و داكۆكیكردن لە مافەكان و برەودان بە لێهاتوویی و تواناكانی ئافرەتان لە هەموو بوارەكاندا.
بەم بۆنەیەوە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانی خەبات و تێكۆشانی ئافرەتان دەبم بۆ یەكسانی و وەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانیان و مسۆگەریی بەشداریی كارای ئافرەتان لە هەموو كایەكانی ژیاندا.
سوپاس و پێزانین بۆ ئەرك و ماندووبوونی بەڕێزان سكرتێر و دەستەی پێشووی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
2023/12/23