مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی زیبا تەها کرد کە دەنگی یەکەمی کۆنگرەکەی بەدەستهێنا.
رۆژی هەینی (22ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم”.
جێگری سەرۆکی پارتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە”.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم .
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان