بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست و ئاشنایانیان و کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤێستەرۆس و سوید و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عەلی تاهیرخان سمکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
22ی کانوونی یەکەمی 2023