لە راگەیاندراوێکدا شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی، ئاماژەی بەوە کردووە، بەدواداچونیان بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، گەنجێکی کورد لەلایەن هەندێک گەنجی عەرەبەوە روبەڕووی دەستدرێژی و لێدان و سوکایەتیکردن دەبێتەوە بەهۆی پۆشینی جل و بەرگی کوردی.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێ: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت، شوێنەکە بەردەم بارەگای پارێزگای کەرکوکە، دەشڵێ: ئێمە بڕوای تەواومان هەیە عەرەبە رەسەنەکانی خەڵکی شارەکە بێبەرین لەو کردەوە قبوڵ نەکراوەو رەتکراوانە، ئەوانەی ئەو دەستدرێژییەیان ئەنجامداوە نامۆن و پەروەردەکراوی بیری بەعس و شۆفنییەکان و، لە پاشماوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشن کە لەم ساڵانەی دوایدا هاتونەتە ناو شارەکە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکەن، دەشڵێ: لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکانی کەرکووک لە پەیوەندیدابوین و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان بەڵێنی پێدام پەلە بکات بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی بکەران بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەندرێن ، داواشی لە لەلایەنە ئەمنیەکان کرد بەزوترین کات ئەو بکەرانە دەستگیر بکەن و راپێچی دادگایان بکەن بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە کەرکوک.
هەر ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندی بەو گەنجە کوردەوە کردووە کە لە کەرکووک هێرشی کرایە سەر، دەڵێ: لەگەڵ کاک عەبدوڵڵا ئەو گەنجە خۆشەویستە پەیوەندیم کرد بە مەبەستی پرسین لەتەندروستی، پشتگیریی تەواوی خۆمم بۆ دەربری لە کەیسەکەی