لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا .

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی12ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك ئۆتۆمبێلێكی لەنوسینگەی بەكرێدانی ئۆتۆمبێل بردووە و دواتر لەبری بڕەپارەیەك وەك (رەهن) لەشوێنێكی تر دایناوە و پارەكەی بردووە هەڵاتووە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ،ع،ح لەدایكبووی 1979 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .