سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ کردنە لەبارەی بڕیاری سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی كانوونی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک تاووتوێ دەكات.

بڕگەیەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنماییی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.

بڕگەیەکی دیکە تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.