یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

كوردانی تاراوگەش یادی بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لە شاری كردەوە

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

بەئاماددەبوونی هەڤاڵ “سگڤان بەرواری” کارگێری لقی شەش و لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرف ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

لە ئاهەنگێکی جەماوەری بەرفراوان لە شاری دوسلدۆرف، کوردستانیانی تاراوگە ئەم یادەیان بەڕزڕاگرت.
هەر لەم یادە، کوردستانیان پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
جگە لە خوێندنەوەی چەند ووتارو هۆنراوە، بە دیلانێکی کوردەواریانە لە بەر دەهۆڵ و زوڕنا بە ئاوازی کوردی، یاددەکە بە سەرکەوتوویی کۆتای پئ هات.
لێرەوە بەناوی لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرف، سوپاسی هەموو ئامادەبووانی ئەم یادە دەکەین و هەر شەکاوەبێت ئاڵای کوردستان.