سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڕیاری دا هیچ ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه‌ نه‌چێت

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڕیاری دا هیچ ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه‌ نه‌چێت به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سۆران كه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌.

هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند: بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رۆژی 8/12ی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران، بریاردرا هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەکی سەری ساڵ لە ئیدارەی سۆران بەڕیوەنەچێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ وەک هاوخەمییەک ده‌بێت لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و رێزگرتن لە گیانی پاکی  قوربانییان.

رۆژی 8/12ی ڕابردوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران، 14 هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش بریندار بوون