وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش وه‌ك شه‌هیدی كوردستان ده‌ناسرێن

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتییه‌ك له‌ شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید بووبێت، شه‌هیدی كوردستانه به‌بێ جیاوازی‌.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لەم ڕۆژانەدا کەسێک وەک ڕاوێژکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خۆی ناساندووە و لێدوانێکی بۆ پەیجێک داوە سەبارەت بە ئاماری شەهیدانی لایەنەکان لە شه‌ڕی دژی داعشدا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وەک وەزارەت ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بە پێویست زانی كه‌ هەر پێشمەرگە و هاووڵاتییەک لە شه‌ڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا شەهید بووبێت لەپێناوی بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستاندا، ئەوە شەهیدی کوردستانە بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ئایدیای سیاسی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هیچ جۆرە ئامارێکی لەو بابەتەمان بڵاونەکردۆتەوە و لێشی بەرپرسیارنین و لە ناو وەزارەتیشدا هیچ ڕاوێژکارێکمان بەناوی مەنسووڕ کەریم نییە