میر حازم میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزیدییان داوا له كوردانی ئێزدی ده‌كات، له ئاستێكی فراوان به‌شداری له ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین نوێنه‌ریان هه‌بێت و بتوانن داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ن.
میر حازم گوتیشی: ماوه‌ی نۆ ساڵە خه‌ڵكێكی زۆری ئێزدی له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌شداریكردنیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌بێته مایه‌ی خێر و گۆڕانكاری بۆیان.
وابڕیارە سبه‌ی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت، کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.