هەولێر …مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستان بە شکۆداریەوە پیرۆز راگیرا …

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 17-12-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك )و خانەوادەیی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستاو قوتابیان لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر ، رێ و رەسمێکی شکۆدار بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان بەرێوە چوو …
لەو بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەیەدا وێرای بەرزکرنەوەی ئاڵای کوردستان و لادانی پەردە لەسەر پەیکەری شەهید، لەلایەن قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان چەندین سروودی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێشکەشکران، هاوکات چەند پیشەگایەکی تایبەت بەو بۆنەیەوە کرایەوە …
لەو مەراسیمەدا ئەوە دووپاتکرایەوە کە ئەم ئاڵایە سیمبولی بەرخودان و خەبات و تێکۆشانی میللەتێکە کە ساڵەهای ساڵە لە پێناویدا خەبات دەکات بۆ ئازادی، سەربەخۆیی ، هەموو ئەوانەش لە پێناو وەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان …
شایەنی گوتنە لە رۆژی ئاڵای کوردستان ساڵانە لەڕێگەی بەڕێوەچوونی چەند مەراسمێکەوە رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگیرێت، ئەمساڵیش لە هەولێری پایتەخت و تەواوی شارەکانی کوردستان بە بەشداری تەواوی چین و توێژەکان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان یادی رۆژی ئاڵای کوردستان بە شانازیەوە کرایەوە.