دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/17 لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، رایگەیاند: لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە، ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی راشیگەیاند: “سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان دادەنوێنین کە لەپێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد”.