ئه‌مرۆ شه‌ممه 16ی12ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) دەستگیر کرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەڵسابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختە. ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەروەها بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و جه ند چەکێکی بێ مۆڵەتدا