رێگەپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له كهركووك رایدهگهیهنێت، ئەو لایەنەی خاکی کوردستان و کەرکووکی فرۆشت، لە ترسی بەربژێرانی پارتی، هەواڵی درۆ و چەواشەکاریی بڵاودهكهنهوه. گوتیشی: “مامۆستا حەسەن مەجید یەکێکە لەو بەربژێرانەی كهركووكییهكان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە”.
سامان رهشید رێگەپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له كهركووك، ئهمڕۆ (شهممه 16ـی كانوونی یهكهمی 2023) روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: “ئەو لایەنەی کەرکووکی گەیاندە دۆخی ئێستا، لەبری هۆنینەوەی تۆمەت و هەواڵی چەواشەکارانە، باشترە بە خۆیاندا بچنەوە”.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 16-12-2023) کاتژمێر 07:00، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 14 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە یەک ملیۆن و دوو هەزار و 393 کەس کە خۆیان لە ئاوارە، کارمەندانی کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکان دەبیننەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن. کۆی ژمارەی دەنگدەرانى عێراق 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەسن و، دەنگدەرانی تایبەت سەدا 6.2ـی دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکە پێکدەهێنن.
دهقی روونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیەک بۆ کوردستانیانی شاری کەرکووک:
بەداخەوە وەک پیشەی هەمیشەییان چەند پەیجێکی بێ دایک و باوک سەر بە لایەنێکی دیاریکراو، ئەو لایەنەی کە خاکی کوردستان و کەرکووکی فرۆشت، لە ترسی بەربژێرانی پارتی و لیستی (197)، بەتایبەت سەرۆکی لیستی 197ـی پارتیمان مامۆستا حەسەن مەجید، هەواڵی درۆ و چەواشەکارییان دژی بڵاوکردۆتەوە.
لێرەوە، رایدەگەیەنین مامۆستا حەسەن مەجید سەرۆکی لیستی 197ـی پارتیمان لە کەرکووک، یەکێکە لەو بەربژێرانەی پارتیمان کە کوردستانیانی شاری کەرکووک ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، بۆیە خیانەتکاران ترسیان لێ نیشتووە و ناچار کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و پڕ لە تۆمەت و ژەهرڕێژی.
ئەو لایەنەی کە کەرکووکی گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستا، لەبری هۆنینەوەی تۆمەت و هەواڵی چەواشەکارانە، باشترە بە خۆیاندا بچنەوە عیبرەت لە رابردوویان وەربگرن.
سامان رەشید
رێگەپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان