سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەمەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکات.

رۆژی هەینی (15ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستە کرد و تێیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی تێکۆشەری ناسراو، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی تێکۆشەری ناسراو، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر