یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆچی دوایی مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: به رازیبوون به قه‌ده‌ری خودا، هه‌واڵی كۆچی دوایی زانای هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان و كه‌سایه‌تی ئایینپه‌روه‌ر، نیشتمانپه‌روه‌ر، موده‌ریس، خانه‌دان و دیندار مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتیمان پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتی یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و لەناو ریزەکانی ئەم یەکێتیە دەورێکی باڵای هەبووە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له‌باره‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالله قەڵاتی
بەرازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هه‌واڵی وه‌فاتی زانای هەڵکەوتووی گەلەکەمان و کەسایەتی ئایینپەروەر و نیشتمانپەروەر و مودەریس و خواناس و دیندار و خانەدان (مامۆستا مەلا عبدالله قەڵاتی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی هەڵکەوتوو دانا‌و زانا‌و کوردپەروەرو لە بنەماڵەیەکی دیندارو نیشتمانپەروەر خزمەتێکی گەورەی بە کورد‌و کوردستان بەتایبەت لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەشکردووە، یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و لەناو ریزەکانی ئەم یەکێتیە دەورێکی باڵای هەبووە و ماوەی پتر لە 15 ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بووە، لەناو خەبات و شۆڕش و هەستی کوردایەتی سوارچاکێکی لێهاتووی گەلەکەمان و لەبواری پێگەیاندنی رۆڵەی کورد و تەدریس و حوجرە و مزگەوت و شرۆڤەی دەقەکان و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و پابەندی بە رێڕەوی گەورە زانایان درێغی نەکردووە و جێدەستی دیار و بەرچاو بووە، هەموو ئاوات و توانای خۆی لەپێناو بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و قوڵکردنەوەی هەستی نیشتمانی و برەودان بە زانست و زانیاری و پاراستنی شکۆی دینداری و ئیسلامپەروەری خەرج کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و تەواوی زانایان و خانه‌واده و که‌سوکاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌بر و ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی12ی2023