شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندوستی سەردانی تاقیگە سەرچاوەییە پسپۆڕییە جیاوازەکانی بواری نەخۆشیزانی کۆلێژی شاهانەی بەریتانی بۆ نه‌خۆشیزانییان لە له‌نده‌نی پایتەختی بەریتانیا كرد.
سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاقیگە سەرچاوەییە پسپۆڕییە جیاوازەکانی بواری نەخۆشیزانی کۆلێژی شاهانەی بەریتانی بۆ نەخۆشیزانی، دوابەدوای سەردانی پێشووی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دێت بۆ بەریتانیا لە ئاستی باڵای دیدار و سەردانی مەیدانی و بەسەرکردنەوەی سیستەمی تەندروستی بەریتانیا و راسپاردەكانی بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش لە بواری پزیشکی و توێژینەوە و راهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و سوود وەرگرتن لە سیستەمی تەندروستی بەریتانی.
شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا سەردانی تاقیگە سەرچاوەییە پسپۆڕییە جیاوازەکانی بواری نەخۆشیزانی کۆلێژی شاهانەی بەریتانی بۆ نەخۆشیزانی ” Royal College of Pathologists “ـیان له لە له‌نده‌نی پایتەختی بەریتانیا كرد، بەمەبەستی لەنزیکەوە بەسەرکردنەوەی رێکار و پڕۆسەکانی سیستەمی تاقیگەیی و پسپۆڕی بواری نەخۆشیزانی و چۆنیەتی دانانی میکانیزمی دڵنیایی جۆری بواری تاقیگە و شێوازەکانی دابینکردن و سازدانەوەی ئامێری تاقیگەیی و ئەنجامدانی پشکنینەکان و سیستەمی چاودێری پتەو بۆ ماف و بەرژەوەندی نەخۆش و کۆنتڕۆڵکردنی دەرەنجام و دەستنیشانکردنەکانی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و هەوڵدان بە دروستکردنی پردی هاوبەش و متمانەپێکراوی رۆیاڵ کۆلێج بۆ بواری نەخۆشیزانی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژێرخان و سەرچاوەی مرۆیی و پسپۆڕی تاقیگەییە جیاوازەکان و بواری ئەکادیمی و راهێنان و چەندین کاروباری هاوبەش کە دەبێتە دەستکەوتی بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی ئاستی پزیشکی و پسۆڕی بواری تاقیگەییەکانی نەخۆشیزانی و نەخۆشییەکانی خوێن و بایۆلۆجی و شانەزانی لە هەرێمی کوردستان.