حاجی خالد مولود، کاندیدی لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک: پارتی دەتوانێت کۆتایی بە گەندەڵییەکانی پارێزگای کەرکووک بێنێت

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

حاجی خالد مولود، کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕایگەیاند: پارتی لە کەرکووک خاوەن لیست و کاندیدی بەھێزە و حزبێکی گەورەیە و خاوەن ئیرادە و شکۆیە. دەشڵێ: پارتی لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێشەنگ بووە و لەم ھەڵبژاردنەش لە کەرکووک پێشەنگ دەبێت، چونکە پارتی ھیچ کات سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووە و ھەمیشە لەگەڵ پێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن بووە.

حاجی خالد مولود، کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دەڵێت: نزیک دەبینەوە لە ڕۆژی ھەڵبژاردن و خەڵک لە ئێمە زیاتر بەپەرۆشترن بۆ ئەوەی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن، بۆیە خەڵک زۆر گەرموگوڕە و دەیەوێت کاتژمێرێک زووتر ھەڵبژاردن بکرێت، ڕۆژانە بارەگای پارتی جمەی دێت لە خەڵک و لایەنگرانی پارتی، ھەموویان دڵخۆشن بە گەڕانەوەی پارتی و ھەست دەکەن تازە کورد گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک، بۆیە ئێمەش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە خەڵکی خۆمان دەکەین، چونکە شەوانە بەبێ ئەوەی ئاگادار بین لە خۆشەویستی پارتی بە کەژاوە دەردەچن و بانگەشە بۆ پارتی دەکەن، بەداخەوە لایەنەکان پێی قەڵس دەبن، بەڵام کورد بڕیاریداوە ئەمجارە بیسەلمێنێت لە کەرکووک زۆرینەیە.
کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دەشڵێ: پارتی لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێشەنگ بووە و لەم ھەڵبژاردنەش لە کەرکووک پێشەنگ دەبێت، چونکە پارتی ھیچ کات سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووە و ھەمیشە لەگەڵ پێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن بووە.
ئەو کاندیدە، ڕایگەیاند: ئەم جۆش و خرۆشەی بۆ لیستی پارتی لە کەرکووک ھەیە لەلایەن خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک ڕەنگدانەوەی ئیجابی ھەیە و پارتیمان بەو پەیامەی ھەیەتی بۆ پێکەوەژیان لە کەرکووک کورسی باش بەدەست دێنێت و سەرکەوتنێکی باش تۆمار دەکات.
کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، زیاتر دەڵێ: خەڵک سەیری ڕابردووی پارتی دەکات، ھەمیشە بەرگری لە مافی خەڵک کردووە و داکۆکییان لێ دەکات، چونکە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول بارزانیی نەمر شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکووک، بۆیە کەرکووکییەکان خۆیان بە قەرزاری پارتی دەزانن، چونکە پارتی ھیچ کات مساومەی لەسەر کوردستانیبوون و مافی خەڵکی کەرکووک نەکردووە.
حاجی خالد مولود، ڕوونیشیکردەوە: هەرچەندە تەعریبکردنی ناوچەکە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت و عەرەبێکی زۆر ھاوردە کراوە، بەڵام کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕێگری لە تەعریب بکەین و تەعریب نەمێنێت و ھەموو پێکھاتەکان بێ جیاوازی پێکەوە بژین.
کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕوونیشیکردەوە: ڕۆژانە سەردانی ماڵەکان دەکەین بەبێ جیاوازی، لە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ دەکرێت و زۆر دڵخۆشن بەبوونی پارتی لە کەرکووک، لەبەر ئەوەی ڕێبازی بارزانی زۆر پیرۆزە لە کەرکووک ڕێزێکی زۆرمان لێ دەگرن، ئومێدێکی زۆرمان ھەیە بتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنین.
حاجی خالد مولود، کاندیدی ژمارە ٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، باسی لەوەش کرد: داواکارم لە کوردانی کەرکووک ڕۆژی ١٨ی مانگ کوردانە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بۆ ئەوەی لەڕێگەی دەنگی خۆیان ئەو ئیدارەیە بگۆڕن و ئیدارەیەکی کوردی شەرعی دروستبێت بۆ خزمەتکردنی ھەموو پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی، بۆیە خەڵک بەپەرۆشەوە و دەیەوێت ھەر چی زووە ھەڵبژاردن بکرێت و پارتی ببێتە دەستەڵاتدار و خزمەتی شار بکرێت و ئەو ئیدارە گەندەڵەی ھەیە چیتر بەردەوام نەبێت و کۆتایی پێ بێت، چونکە تا ئێستە گەندەڵی و ناعەدالەتی و دژایەتی کورد بەردەوامە.