مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سهیدسادقی سهر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای كهلارهوه فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
ئهمرۆ پێنجشهم 14ی12ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای كهلارهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دهستگیركردنی تۆمهتبارێك کە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقیو بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سهیدسادقهوه تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار (پ، أ، س) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
previous post