ئه‌ڵمانیا پشتیوانی سه‌ربازی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

ئەمڕۆ 13ی کانوونی یەکەمی 2023، لیوا روکن رێبوار محێدین فەرماندەی فیرقەی 2ی پیادە، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ هامپ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ستافی فیرقەی2ی پیادە ئامادەبوون، باس لە دوایین بەرەوپێش چوونەکانی فیرقە کرا، لەڕووی کارگێڕی و مەیدانیەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی، بەڵێنی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری لەوبارەیەوە دەربڕی.
دواتر شاندی میوان سەرجەم بەشەکانی فیرقەی 2ی پیادەیان بەسەر کردەوە، لە کۆتاییشدا خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە فەرماندەی فیرقە.

ھەواڵی زیاتر